21 پەرلەمانتار داوا دەکەن پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر دواکەوتنی موچە بکات

24/11/2020
فۆتۆ: 

21 پەرلەمانتاری کوردستان داوا دەکەن لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەدا بڕگەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر موچە زیادبکرێت.

ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژەیان بەوەشکردوە، پێویستە لە دانیشتنەکەدا جگە لەو بەرنامەی کارەی دانراوە بڕگەی دواکەوتنی موچە و شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا لەسەر موچە.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەو و گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکانی فرۆشتن و بە کرێدانی مایەکانی دەوڵەت و کۆچی گەنجان بۆ دەرەوە.