26 هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕانیە وازهێنانی خۆیان ڕاگەیاند

24/11/2020
فۆتۆ: 

٢٦هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕانیە وازهێنانی خۆیان ڕاگەیاندوو، دەڵێن بزوتنەوەکە لە لایەن کەسانێکەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکار دەهێنرێت.

لە نوسراوێکدا ئەو ٢٦ هەڵسوڕاوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە پلەی جیاجیای رێکخراوەیدان، کە ئاراستەی ڕێکخەری گشتی و باژێڕوانی قەزای ڕانیەیان کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوان لە دوای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە خۆبەخشانە و بە بێ بوونی هیچ بەرژەوەندییەک کاریان بۆ گۆڕان کردووە، تەنها لە پێناو هێنانەدی ئامانجەکانی بزوتنەوەکە کە لە پێناویدا دامەزرا.

ئەو هەڵسوڕاوانەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای کۆچی نەوشیروان مستەفا و بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێک کەسی بەرژەوەندیخواز دەستیان بەسەر بزوتنەوەی گۆڕاندا گرتووە، بزوتنەوەکەیان بەلاڕێدا بردووە و خستوویانەتە بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیانەوە و خەونی هەزارەها گۆڕانخواز و تێکۆشەری هەرێمەکەیان لە گۆڕنا.

لە کۆتایی نوسراوەکەدا ئەو هەڵسوڕاوانەی گۆڕان ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە هیچ پەیوەندییەکیان بە بزوتنەوی گۆڕانەوە نەماوە.