وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

25/11/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 2438 کەسی نوێ توشی ڤایرۆسەکەبوون.

هەروەها بەپێی ئامارەکە 2270 توشبووش چاکبونەتەوە و 55 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکان ئەمڕۆ زیاتر لە 27 هەزار پشکنین کراوە و لەو رێژە پشکنیننە ئەو ژمارە توشبووە تۆمارکراوە.

لە ئێستادا زیاتر لە 58 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 354 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.