نانی پیرۆز لە هۆڵەندا نمایشكرا

26/11/2020
فۆتۆ: 

فیلمی (نانی پیرۆز) كە لە دەرهێنانی رەحیم زەبیحیە، لە 33هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەمستردام لە هۆڵەندا نمایشكرا.


فیلمی كوردیی (نانی پیرۆز)  لە دەرهێنانی هونەرمەندی كۆچكردوو، ڕەحیم زەبیحی لە33هەمین فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستەردام ناسراو بە (ئیدفا) نمایشكرا و توورەج ئەسڵانی،  بەرهەمهێنەری ئەو فیلمە لەبارەی ناوەڕۆكی فیلمەكەوە روونكردنەوەیدا و باسی لە ژیانی كۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد. 

نانی پیرۆز دوایین بەرهەمی سینەماكاری كۆچكردووی كورد (رەحیم زەبیحی)یە لە بەرهەمهێنانی (توورەج ئەسڵانی)یە كە فیلمەكە فیلمێكی بەڵگەنامەییە توورەج ئەسڵانی لەبارەی فیلمەكەوە بە شێ,ەی ئینلاین وتی: ئەم فیلمە ژیان و چەرمەسەرییەكانی كاریی كۆڵبەڕە كوردەكان لە ڕۆژهەڵات دەخاتەڕوو.