بەرپرسێك بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سزای 9 ساڵ زیندانی درا

26/11/2020
فۆتۆ: 

بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەرانی عێراق، سزای نۆ ساڵ بەندكردنی بۆ ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەركرا.


دادگای شامییە لە پارێزگای دیوانییە سزای نۆ ساڵ بەندكردنی بۆ حوسێن بدێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەركرد، بەتاوانی هێرشكرنە سەر خۆپیشاندەرانی شارەكە. 

بڕیارەكەی دادگا بە بێ ئامادەبوونی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەركراوە لەبەر ئەوەی ماوەی ساڵێك تۆمەتبارەكە شوێنی نادیارە، تا ئێستاش لەبارەی بڕیارەكەی دادگاوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە. 

بدێری لە مانگی تشرینی یەكەمی 2019 دا لەگەڵ پاسەوانەكانی هێرشیان كردبوویە سەر خۆپیشاندەران لە پارێزگای دیوانییە.