وتەبێژی کازمی دەستی لەکارکێشایەوە
ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.
ئەحمەد مەلا تەڵال لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە ئیشەکە بۆ ورد و چڕبوو بەو پەڕی ئاوات و دڵسۆزی و پەرۆشیەوە بەشداریمکرد.
وتوشیەتی کەسێکی نیشتیمانپەروەر منی دەستنیشانکرد بەڵام ئێستا تێگەیشتنم جیاوازە .
ئاماژەی بەوەشکردوە هەر بەردەوامم لە خزمەتی وڵات لە هەرشوێنێکی دیکە بێت.
ئەوە لەکاتێکدایە مستەفا کازمی لەدوای دەستبکاربوونی وەک سەرۆک وەزیران رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری ناسراوی عێراقی ئەحمەد مەلا تەڵاڵی وەک وتەبێژی فەرمی خۆی دیاریکرد.
هاوکات بەشێک لە میدیا عێراقیەکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە پێ دەچێت کازمی پۆستی دیکە بە ئەحمەد مەلا تەڵال ببەخشێت.
|