کەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

26/11/2020
کەشناسی هەرێم ڕیژەی بارانباراینی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی بارانباینی ئەمڕۆی لە ناوچه‌ جیاجیاكان بڵاوكرده‌وه‌ کە زۆرترین ڕیژەی بارانبارین لە بازیان بووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگەیاند، لە 12 كاتژمێری رابردوودا، له‌ هه‌ولێر 11.1 ملم، پیرمام 27.8 ملم، چۆمان 28.4 ملم، بارزان 12.8 ملم، سمێلان 25 ملم، له‌ دهۆك 0.8 ملم، زاخۆ 11.7 ملم، سلێمانی 40.5 ملم، چه‌مچه‌ماڵ 21 ملم، قه‌ڵادزێ 20.2 ملم، دوكان 8.4 ملم، هه‌ڵشۆ 19.8 ملم، بازیان 40.8 ملم، له‌ كه‌ركوك 10.2 ملم و له‌ هه‌ڵه‌بجهش‌ 5.8 ملم باران باریوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و ئاسمانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو بێت، له‌  ناوچه‌كانی باكور نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم راشیگه‌یاند،  ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران له‌ ناوچەکانی ناوه‌ڕاستی هه‌رێم هەیە لەگەڵ بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما .