ژمارەی پشكنینی كۆرۆنا لە كەركوك بۆ پێنج ئەوەندەی ئێستا بەرز دەكرێتەوە

27/11/2020
فۆتۆ: 

ژمارەی پشكنینی ڕۆژانەی كۆرۆنا لە شاری كەركوك بۆ پێنج هەزار بەرز دەكرێتەوە و سێ ڕۆژیشە كەركوك یەكەمی عێراقە لە زۆری ژمارەی تووشبوواندا.


نەبیل حەمدی بوشناق، بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: كۆرۆنا لەپارێزگا كە لەهەڵكشاندایە و ژمارەی ئەوانەی ڕۆژانە بەهۆی كاریگەری كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن بۆ 10 كەس بەرزبۆتەوە.

ناوبراو ئاشكراشیكرد پێشتر ڕۆژانە 800 بۆ 1000 پشكنینمان لەگەڕەكە جیاوازەكانی شارەكە ئەنجام دەدا، بەڵام بۆ لەمەودوا پاش گەیشتنی چەندین ئامێری نوێی لەبەغداوە، پشكنینی ڕۆژانە بۆ پێنج هەزار بەرزدەكەینەوە.

نەبیل بوشناق وتیشی: بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەك، كەركوك یەكەمی عێراقە زۆری ژمارەی تووشبووان كە نوێترینیان تووشبونی 528 كەس بووە لەڕۆژێكدا، ئەمەش بەڵگەی هەڵكشانی كۆرۆنایە لەشارەكە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەكەركوك تا ئێستا 22هەزار و 395  تووشبوو هەیە  لە نێویاندا 17 هەزار و 220 كەس چاكبوونەتەوە و 726 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.