وەزارەتی تەندروستی: 26 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

27/11/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی گیان لەدەستدانی 26 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا و تووشبوونی 403 كەسی دیكەشی بە ڤایرۆسەكە راگەیاند.


وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەكانی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەوماوەیەدا 4400 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و تیایدا 403 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە كە بەوەش كۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 95 هەزار و 638 تووشبوو. 

وەزارەتەكە روونیكردەوە لە 23كاتژمێری رابردوو 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 12یان لە شاری سلێمانی بووە و كۆی ژمارەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی كۆرۆناش گەیشتە 3104 كەس. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٧٥)


١. پشكنین: (٤٤٠٠ پشكنینی نوێ)
• (١٢٩٢) هەولێر
• (٥٣٤) سلێمانی
• (٢٤٣٦) دهۆك
• (٢٥) هەڵەبجە
• (٩٠) گەرمیان
• (٢٣) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٤٠٣ تووشبووی نوێ)
• (١٠٥) هەولێر
• (١٢٦) سلێمانی
• (١٤٤) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (٢٠) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

٣. چاكبوون: (٢٠٩ چاكبوون)
• (١٢٨) هەولێر
• (٢٧) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (١١) هەڵەبجە
• (٤١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٦ مردن)
• (٧) هەولێر
• (١٢) سلێمانی
• (٣) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٨٠٢٥٢٦ (٢٨٥٢٣٢ هەولێر، ١٧٩٨٧٧ سلێمانی، ٣٣٠٦٢٩ دهۆك، ٦٧٨٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٥٦٣٨ (٣٤٥٩١ هەولێر، ٢٧٨٦٦ سلێمانی، ٣٠١٨١ دهۆك، ٣٠٠٠ هەڵەبجە)
چاكبوون ٥٩٢٤١ (٢٠٩٤٠ هەولێر، ١٩٢٥٧ سلێمانی، ١٦٢٧٧ دهۆك، ٢٧٦٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٣٢٩٣ (١٢٨٠٧ هەولێر، ٧١٠٠ سلێمانی، ١٣٢٨٨ دهۆك، ٩٨ هەڵەبجە)
مردن ٣١٠٤ (٨٤٤ هەولێر، ١٥٠٩ سلێمانی، ٦١٦ دهۆك، ١٣٥ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جەخت دەكەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٧ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠