بە وێنە..لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
لەسەر ڕێگای کەلار-خانەقین بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە سێ کەس گیانی لەدەستداو دو کەسیتریش برینداربوو.
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار-خانەقین نزیک گوند "تۆپ عەسکەر" بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری توێتا لانکرۆزەر و دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر، سێ کەس گیانی لەدەست دا و دوکەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە لەئێستادا تیمی هاتوچۆ لەسەر ڕوداوەکەیە و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە، دوبریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار .
|