بەڕێوەبەری پۆلیسی زیقاڕ لە پۆستەکەی دورخرایەوە

27/11/2020
فۆتۆ: 

بەهۆی شەڕ و پێکدانانی نێوان خۆپیشاندەران و کوژران و برینداربوونی چەند خۆپیشاندەرێکەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی زیقاڕ لە پۆستەکەی دورخرایەوە کەسێکی تر لە شوێنەکەی دانرا.

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردوە بەفەرمانی کازمی حازم وائلی بەڕێوەبەری پۆلیسی زیقاڕ لە پۆستەکەی لابراوە و هەواڵەی لێکۆڵینەوە کراوە.

هەروەها لیوا عەودە جابری لە شوێنەکە وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەستنیشانکراوە.

هەروەها هێزە ئەمنیەکانی زیقاڕ قەدەغەی هاتوچۆیان لە پارێزگاکە ڕاگەیاند ئەوەش دوای کوژران و برینداربوونی چەند خۆپیشاندەرێک و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی.

ئەمڕۆ لایەنگرانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خۆپیشدانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و کەسێک شەهیدبوون و نزیکەی 50 کەسیش برینداربوون کە پێنج کەسیان لە هێزە ئەمنیەکانن و یەکێکیان ئەفسەرە.