سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە تەکیەی کەسنەزانی دەستگیرکران
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                هەفتەی پێشوو لەلایەن سێ کەسەوە تەقە لە تەکیەی کەسنەزانی کراوە و لەسەر روداوەکە سێ کەس گیراوە.
                                
  
                               
                                 د.هەژار شێخ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی رۆشنبیری کەسنەزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد ئەوان سکاڵایان کردوە و کەسەکان دەناسنەوە. 
 
 
هەروەها وتی ئەمشەویش لە نزیک تەکیەکە دوبارە تەقە کراوەتەوە بەڵام ئەوەی ئەمشەو پەیوەندی بە ئێمەوە نیە و نازاندرێت چۆن بووە و وردەکاری نازانین. 
 
 
وتیشی بەهۆی روداوەکەی ئەمشەوەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی سەردانی تەکیەی کەسنەزانی کردوە و کامێرا چاودێریەکانیان بردوە و بەدواداچونی بۆ دەکەن. 
 
 
وتیشی لە چەند رۆژی داهاتوو ئاشکرادەبێت ئەو کەسانەی کە هەفتەی پێشوو تەقەیان کردوە و ئەوان دەزانن سەر کێن و بۆچی ئەو کارەیان کردوە. 
 
 
وتیشی شێخ نەهرۆ هیچ شتێکی تایبەتی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نیە بۆیە ئەوەی رویداوە بابەتێکی گشتییە نەک تایبەتی. 
                            
                             
 |