بەڕێوەبەری پێشووی CIA لەبارەی كوشتنی فەخریزادە داوایەك لە ئێران دەكات
بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی بەرامبەر كوشتنی موحسین فەخریزادەی زانای ئەتۆمی ئێران داوای لە ئێران كرد كاردانەوەی نەبێت و چاوەڕوانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بكات.
جۆن برێنان، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا (CIA) لەبارەی كوشتنی موحسین فەخریزادە كە بە كەسایەتی سەرەكی لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران تویتێك بڵاوكردەوە و رایگەیاند ئەوە تاوانێكە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەكانە.
بەڕێوەبەری پێشووی (CIA) كە یەكێكە لە سەرڕەقترین ڕكابەرەكانی سیاسەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەبەرامبەر ئێران وتیشی: كوشتنی فەخریزادە لەوانەیە ئاڵۆزیی نوێ لە ناوچەكەدا دروست بكات بەڵام دەبێت سەركردایەتی ئێران ئەوەندە بەو توانا بێت كە چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەركردایەتی بەرپرسیارانی ئەمەریكا بێت.
ئەو كوشتنی ئەو زانا ئێرانیەی بە پێشێلكاری ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتیی دەزانێت و دەڵێت دەبێتە هۆی هاندانی دەوڵەتەكانی دیكە هێرشی كوشندەیە لە دژی بەرپرسانی بیانی.
برێنان كوشتنی موحسین فەخریزادە بە تەواو جیاواز لە كوشتنی چەكدارانی ئەلقاعیدە یان داعش، دەڵێت هەر بۆیە قبوڵكراو نیە.
فەهریزەدی كەسایەتی سەرەكی بەرنامە ناوكییەكەی ئێران دوێنێ لە هێرشێك بۆ سەر ئۆتۆمبێلەكەی لە نزیكی پارێزگای تاران كوژرا، میدیاكانی ئەمریكا و جیهانیش ئیسرائیل بە ئەنجامدەری ئەو كردەیە تۆمەتبار دەكەن.
بینامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە نیسانی 2018دا كاتێك باسیل ە كارەكانی ئێران كردبوو لە پرسی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران ناوی ئەو زانایەی هێنابوو كە بە ئەندازیاری سەرەكی ناوی هێنابوو.
|