بەریتانیا هەفتەی داهاتوو ڤاكسین دەداتە كارمەندانی تەندروستی

28/11/2020
فۆتۆ: 

بەریتانیا سەرجەم نەخۆشخانەكانی ئاگادار كردووەتەوە بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ كوتانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی كەمتر لە 10 رۆژدا بۆ ئەوەی ستافی خزمەتگوزاری تەندروستی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.


دوای كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیاكانی بایۆنتیك و فایزەر لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە لە ئێستادا سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی وڵاتەكە ئاگادار كراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رۆژانی 7و 8 و 9ی مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ بدرێت. 

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ڤاكسینی ئەو دوو كۆمپانیایە نابێت لە چوار جار زیاتر بجوڵێت، ئەگەر لەو ژمارەیە زیاتر بجوڵێندرێت ئەوا كاریگەری نامێنێت. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە ڤاكسینەكە تا دەگاتە نەخۆشخانەكانی بەریتانیا ، دووجار دەگواسترێتەوە یەكەمجار لە كۆگاكانی بەرهەمهێنانی (Pfizer) لە بەلجیكا بۆ كۆگای هۆبەكانی بەریتانیا و لەوێیەوە، بۆ نەخۆشخانەكان .

یەكێك لە جێبەجێكاری نەخۆشخانەكە بە گاردیانی وت: پێمان وتراوە كە چاوەڕوانی كوتانەكە بكەین لە 7ی كانوونی یەكەم و پلاندابڕێژین بۆ ئەوەی هەموو ئەو هەفتەیە دەست بە كوتانی ستافەكەمان بكەین.

ئەوەشی روونكردووەتەوە ژیانی مانەوەی ڤاكسینەكە لە نەخۆشخانەكاندا تەنها پێنج رۆژە و پێویستە لەو ماویەدا كۆتایی بەكار بهێندرێت،