دوای 11 ساڵ لە فەرمانی دەستگیركردنی بكوژێك لە هەولێر دەستگیر كرا

29/11/2020
فۆتۆ: 

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بكوژێكی راگەیاند كە ماوەی 11 ساڵە فەرمانی دەستگیر كردنی هەبووە، لە كاتی دەستگیركردنەكەیدا دەست بە سەر دوو چەكیشدا گیراوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: بەشی پۆلیسی عەنكاوە، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لەناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ع.ح) تەمەن 36 ساڵ، دەستگیر كرد، كە لەساڵی (2009)وە بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادان داواكرابوو.

پۆلیس ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە كاتی دەستگیركردنی ئەو كەسەدا  "دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و هەروەها دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیراوە" بە بڕیاری دادوەر راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.