ئەمڕۆ 2114 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

30/11/2020
ئەمڕۆ 2114 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 2114 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و 34 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 114 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا 34 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ١٠ کەسیان لە بەغدا، ١١ کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە هەولێر، دوو کەس لە دهۆک، یەک کەس لە کەرکوک، یەک کەس لە بەسڕە، دوو کەس لە بابل، یەک کەس لە سەڵاحەدین، یەک کەس لە زیقار و چوار کەسیش لە پارێزگای نەینەوا بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و 771 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٥٥٢ هەزار و ٥٤٩ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ١٢ هەزار و ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٨٢ هەزار و ٦٧٤ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.