ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بڕیار لەبارەی پڕۆسەی خوێندن دەدات

01/12/2020
فۆتۆ: 

لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و لەبارەی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن بڕیاردەدات، پێشبینی دەكرێت بۆ مانگێكی دیكە راگرتنی دەوام درێژبكرێتەوە.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و لەبارەی دۆخی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا گفتوگۆ دەكرێت.

لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا لیژنەكە بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندن و دەوامی قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگەكان دەدات، بەرپرسانی تەندروستیش رایانگەیاند، ئەگەری درێژكردنەوەی راگرتنی دەوام لە ئارادا هەیە. 

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزیری تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا بەشداری تێدا دەكەن و بە گوێرەی زانیاریەكانیش لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لە راپۆرتێكدا كە ئاراستەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنای كردووە، داوای كردووە دەرگای قوتابخانەكان تاوەكو سەرەتای ساڵی داهاتوو بە داخراوی بمێننەوە.

پێشتریش لیژنەكە بڕیاری راگرتنی دەوامی لە زانكۆ و پەیمانگا و قوتابخانەكان تا ئەمڕۆ 1كانونی یەكەمی 2020 دابوو، پێش كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش وتەی سەرۆكی لیژنەی روبەڕبوونەوەی كۆرۆنای لە پارێزگاكان وەرگرتووە.