لە مانگی رابردوودا 20 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون
لە مانگی رابردوودا 20 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون
فۆتۆ: ئەرشیڤ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێم کوژراون و برینداربوون.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی رابردوودا، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێم کوژراون و بریندار کراون کە ٨٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.
هەنگاو روونیکردووەتەوە، لەو ماوەیەدا شەش کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش برینداربوون که بەراورد بە مانگی پێشووتر، ٢٥٪ بەرزبووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زۆرترین ژمارەی کوژراوان و برینداربووان، لە پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ٧حاڵەت بووە.
|