بەریتانیا هەفتەی داهاتوو دەستدەکات بەکوتان دژی کۆرۆنا

02/12/2020
فۆتۆ: 

وەزیری تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند رەزامەندیان نیشانداوە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتیک دژی کۆرۆنا و لەهەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە کوتانی هاوڵاتیان دژی ڤایرۆسەکە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوە ئاژانسی رێکخستنی دەرمان و بەرهەمەکانی تەندروستی بەریتانیا ڤاکسینی کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتیکی پەسەندکردوە.

هەروەها حکومەتی بەریتانیا لە بەیانامەیەکدا ئاشکرایکردوە لە هەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە کوتانی هاوڵاتیان دژی ڤایرۆسەکە.

کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند بەریتانیا دەبێتە یەکەمین وڵات کە ڤاکسینەکە پەسەندبکات و بەکاریبهێنێت.

بی بی سی ئاشکراشیکردوە ئەو کەسانەی هەفتەی داهاتوو دەکوترێن ئەو کەسانەی کە لەریزی پێشەوەی بەرنگاری کۆرۆنادان.

هەروەها بەریتانیا داوای 40 ملیۆن ڤاکسینی کردوە ئەوەش بۆ کوتانی 20 ملیۆن کەس کە هەرکەسێک دوجار ڤاکسینەکەی پێ دەدرێت.