بەوێنە.. له بازگه‌ی بانی مه‌قان ڕێگه له جۆرێک لە ساختەکاری گیرا
له بازگه‌ی بانی مه‌قان ڕێگه له جۆرێک لە ساختەکاری گیرا
فۆتۆ:
چەمچەماڵ
به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له ساخته‌كاری، له بازگه‌ی بانی مه‌قان له چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ست به سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گیرا كه 5004 قوتوی به‌تاڵی باركردبوو.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گیراوە كه شامپۆی ماركه كۆڵۆمبی باركردبوو، به‌ڵام له‌ناو ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌دا 417 كارتۆنی شامپۆی به‌تاڵی تێدابوو كه ده‌كاته 5004 قوتوی شامپۆی به‌تاڵ كه دواتر له ناو برا و خاوه‌نی باره‌كه‌ش به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
لەوبارەیەشەوە د.بێستون ساڵح به‌رێوه‌به‌ری كارمه‌ندانی كوالێتی كۆنترۆلی بانی مه‌قان / به‌شی ده‌رمان رایگەیاند، له‌بازگه‌ی كوالێتی كۆنترۆلی بانی مه‌قان ئوتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر هات و شوفێره‌كه‌ی وتی، "باره‌كه‌م شامپۆیه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک پشكنینی باره‌كه‌مان كرد، ژماره‌یه‌كی كه‌م شامپۆ بوو و زۆربه‌ی كارتۆنی قوتوی شامپۆی به‌تاڵ بوو، كارتۆنه شامپۆكان له‌سه‌ری دانرا بوو و شاردرابوویه‌وه و بەرواری 2025 له‌سه‌ر قوتووە به‌تاڵه‌كان بوو و ئه‌مه‌ش جێگای گومان بوو . "
ئەوەشی خستەڕوو کە شۆفێری بارهەڵگرەکە رایگەیاندووە کە بارەکەی بۆ ئێران دەبات، به‌ڵام جێگای گومان بووە.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارمه‌ندانی كوالێتی كۆنترۆلی بانی مه‌قان/ به‌شی ده‌رمان راشیگەیاند، پێده‌چوو قوتووە به‌تاڵه‌كان شامپۆی خڕاپ یان به‌سه‌رچۆوی تێبكه‌ن و له‌بازاڕه‌كان هه‌رێم ساغی بكه‌نه‌وه، بۆیە سەرجەمیان له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه له‌ناوبران.
|