وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق ئاشکراکرا

03/12/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عێراق مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و سەرەتاش بەچەند گروپێکی تایبەت دەدرێت.

ریاز حلفی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزوێنیدا ڕایگەیاند یەکەمجار 600 ڤاکسین دەگات کە بەشی 300 هەزار کەس دەکات چونکە هەر کەسێك دوجار پێی دەدرێت.

وتیشی کۆمپانیای فایزەر ئامادەی نیشانداوە کە ڤاکسینەکە بهێنێتە عێراق و دابەشی بکات ئەوەش بەپێی رێکەوتنێک کە پێویستە ئەنجامبدرێت.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی ڕاشیگەیاند "پێویستمان بە 208 ملیۆن دۆلارە بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی فایزەر.

هەروەها دەڵێت " بانکی جیهانی دەستپێشخەری کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی 100 وڵات بۆ کڕینی ڤاکسین و عێراقیش یەکێک دەبێت لەو وڵاتانە.

ریاز حلفی ڕاشیگەیاند" عێراق لەگەڵ فیدراسیۆنی جیهانی ڤاکسینی ( کۆڤاکس ) ئیمزای کردووە کە نزیکەی 9 ملیۆن ڤاکسینی لێ وەردەگرێت کە بەشی 20 % ی هاوڵاتیان دەکات و هەروەها 9 ملیۆن ڤاکسینی فایزەریش وەردەگرێت.

وتیشی:"مەرج نییە هەموو کەسێک پێویستی بە کوتان هەبێت، هەروەها ئەو سەرەتا ڤاکسینەکە دەدرێت بەو کەسانەی لە سەرو 50 ساڵن و پەککەوتەن.