بومەلەرزیەک شاری سێرتی باکوری کوردستانی هەژاند
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەدانی كارهسات و باری لهناکاوی تورکیا ڕایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزیەکە بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچکەی کورتەڵانی سەر با شاری سێرتی هەژاندوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ڕایگەیاندوە بومەلەرزەکە کاتژمێر 8 و 45 خولەکی بەیانی بووە و گوڕەکەی پێنج پلە بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە بومەلەرزەکە لە قوڵای 20 کیلۆمەتر ڕویداوە و تا ئێستا زیانەکان نازاندرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوشدا چەند بومەلەرزەیەک لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا ڕویداو و بەدەیان قوربانی لێکەوتەوە.
|