ئەمریکا ژمارەیەک دیپلۆماتکاری لە بەغدا کشاندەوە

03/12/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند بەرپرسێکی عێراقیەوە ئاشکرایکرد ئەمریکا ژمارەیەک دیپلۆماتکاری لە بەغدا کشاندەوە.

ئەو بەرپرسانە کە ناوەکانیان ئاشكرانەکراوە هۆکاری کشانەوەی دیپلۆماتکارەکانیان بۆ مەترسی ئەمنی لەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گەڕاندوە.

هەروەها ڕاشیگەیاندوە کارەکە بە شێوەیەکی کاتیە و بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانە.

ئاژانسەکە پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردوە و ڕایگەیاندوە قسە لەسەر بابەتەکە ناکات بەڵام پاراستنی نێردە دیپلۆماسیەکان و باڵێۆزخانەکان یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی عێراق.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا گۆڤاری پۆلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکرد ئیداری ترەمپ بڕیاری کشانەوەی ژمارەیەک دیپلۆماتکاری داوە لە بەغدا.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کشانەوەکە بەهۆی زیادبوونی گرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە و تا ئێستا کاتی گەڕانەوەی دیپلۆماتکارەکان دیار نیە