پەرلەمانتارێکی دیکەی عێراق بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

03/12/2020
فۆتۆ: 

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند عەلی عەبودی پەرلەمانتار لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییکردووە.

حەلبووسی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بەو بۆنەیەوە ڕاگەیاندووەو ئاماژەی بەوەش کردووە، عەلی عەبوودی یەکێک بووە لە پەرلەمانتارە دڵسۆزەکان.

ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردووش حسین جاسم زوهەیری پەرلەمانتاری عێراق، یەکێک بووە لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی بەدر و پەرلەمانتار بووە لەسەر پشکی پارێزگای دیالە، لە لوبنان بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.