سێبەری خوا، ڕەمزی وڵات و بتی سیاسی

03/12/2020
فۆتۆ: 

دابان عمر

لە سەدەکانی ناوەڕاست لە یٔەوروپا کە بە ( سەدە تاریکەکانی یٔەوروپا ) ناسراوە، لەبەر یٔەوەی قەشە و پیاوانی یٔاینی ڕێگرییان دەکرد لە ھەر گەشەسەندن و پێشکەوتنێکی یٔەقڵی و لەڕێگای خوڕافیاتی دینییەوە حوکمی کۆمەڵگایان دەکرد، خۆیان بە سێبەری خوادا دادەنا لەسەر زەوی، یٔەوروپا لە بار و دۆخێکی تەواو دژواردابوو لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا تا سەردەمی ڕێنسانس.

قەشەو پیاوانی یٔاینی کەوتبوونە فرۆشتنی بلیتی بەھەشت، لەو کاتەدا یەکێک لە بیرمەندەکان چوو بۆلای قەشەو پیاوانی یٔاینی و وتی جەھەنەمم یٔەوێت چوو ھەموو جەھەنەمی کڕی یٔیدی ھەموو خەڵکی تێگەیاند کە یٔیتر کەس پارە سەرف نەکات و بلیتی بەھەشت نەکڕێت لەبەر یٔەوەی یٔەو ھەموو جەھەنەمی کڕیوە و کەس ناچێتە جەھەنەم.

ھەر بۆیە لام وایە لای یٔێمەش لەمەو دوا کەس ناتوانێت ببێت بە نیشتیمان فرۆش لەبەریٔەوەی نیشتیمان دەمێک زەمانە فرۆشراوە ونیشتیمانێک بۆ یٔێمە نەماوە، کاتێکیش ڕەخنەگران و کەسەدڵسۆزەکان دێنە قسە، نیشتیمان فرۆشکان خۆیان دەکەن بەڕەمزی وڵات و بە ڕەخنەگران و دڵسۆزان دەڵێن بەکرێکگیراو و نیشتیمان فرۆش ھەروەک یٔەحمەد مگر دەڵێت: بەرپرسێکی دزمان دەستگیرکرد کەچی خۆمان دادگایی کراین بە پاساوی سوکایەتیکردن بە ڕەمزی یٔەم وڵاتە.

 بەڵام لە دژوارترین دۆخی نیشتیماندا گەل نابێێت ھەرگیز نایٔومێد بێت و دەبێت ھەوڵی سەندنەوەی یٔەو نیشتیمانە فرۆشراوە بدات لەبەر یٔەوەی یٔەو کڕین و فرۆشتنە باتڵە بەھۆکاری یٔەوەی بێ ویستی خاوەنە ڕەسەنەکەی یٔەو کارە کراوە کە گەلە، گەلیش ھەرگیزا و ھەرگیز نیشتیمانی خۆی نافرۆشێت، نابێت ھەرگیز وامان لێبێت بەھۆی دزەکانەوە خۆشەویستی وھەستمان بۆ نەتەوە و نیشتیمانمان نەمێنێت.

دەبێت بە عیبادەتی ڕووبەڕووبونەوە و شۆڕشگێڕیمان یٔەو ڕەمز و بتە سیاسییانەی یٔەوان بخەین و دەربکەوێت کە یٔەوان ڕەمزی وڵات نین وەک چۆن لە یٔەوروپا بە ھۆی خۆری ڕێنسانس و ڕۆشنگەرییەوە یٔەو بەناو سێبەرە خواییەی پیاوانی یٔاینی کەشف و باتڵ کرا و دەرکەوت کە یٔەوان سێبەری خوا نین.