فراکسیۆنی یەکگرتوو: پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی مەدەنی خواز و ستەملێکراو دەکەین
هەولێر
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی، فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و دەڵێت، پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی مەدەنی خواز وستەملێکراو دەکەین.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی مەدەنی خواز و ستەملێکراو دەکەین و داوا لە دەسەڵاتدارن دەکەین کە چیتر زمانی ھێز و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکارنەھێنن و بەزووترین کات دەستگیرکراوان ئازادبکرێن، چونکە داوای مافی رەوای خۆیان دەکەن لە بژێوی و کەرامەت و ئازادییەکان".
فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان دووپاتیشیکردووەتەوە، "ھەروەک پێشتر لەریزی خۆپیشاندەراندا پشتیوان و داکۆکیکاری سەرسەختی مافە ڕەواکانی ئەم گەلە بەشمەینەتە دەبین بە پشتیوانی خودای گەورە . "
|