لە ئاکرێ 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

03/12/2020
لە ئاکرێ 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
فۆتۆ: فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
هەولێر

26 کیلۆ ماددەی هۆشبەر، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ-وە دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۳/۱۲/۲٠۲٠ دوای داڕشتنی پلانێکی تۆکمە و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و چاودێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ، لە چوار ڕیانی شێخان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۲٦ ) بیست و شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین).

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگەیاندووە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە لە ماددە هۆشبەرەکان هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی ماددە ( ۱٤ ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.