نەخۆشخانەیەكی 180 قەڕەوێڵەیی لە كەركوك دەكرێتەوە

04/12/2020
نەخۆشخانەیەكی 180 قەڕەوێڵەی لەكەركوك دەكرێتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
کەرکوک

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق بەسەردانێک گەیشتە كەركوك و وابڕیارە نەخۆشخانەیەكی 180 قەڕەوێڵەیی لە شارەكە بكاتەوە.

سەرچاوەیەیک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٤ی١٢ی٢٠٢٠، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق گەیشتووەتە شاری كەركوك و سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شارەكەی كردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وابڕیارە سەرەڕای تاوتوێكردنی پێویستییەكانی كەرتی تەندروستی لەپارێزگای كەركوك و  بارودۆخی تووشبووانی كۆرۆنا، نەخۆشخانەیەكی 180 قەرەوێڵەی بکاتەوە.