وێنە.. کۆمەڵێک کەلەپوری مارادۆنا کە بە پارە ناخەمڵێندرێت

05/12/2020
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی " Infobae "ی ئەرجەنتینی توانویەتی دەستی بگات بە کۆمەڵێک یادگاری و کەلەپوری دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە کۆگایەکی نهێنی تایبەت بە یادگارییەکانی ئەو یاریزانە لە شارۆچکەی "بیکار"ی ئەرجەنتینی.

ڕۆژنامەی " Infobae "ی ئەرجەنتینی توانویەتی دەستی بگات بە کۆمەڵێک یادگاری و کەلەپوری دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە کۆگایەکی نهێنی تایبەت بە یادگارییەکانی ئەو یاریزانە لە شارۆچکەی "بیکار"ی ئەرجەنتینی.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لەو شارۆچکەیە کەلەپورێکی شاراوەی مارادۆنای لێیە و تایبەت بە گەشتەکەی لە دوبەیەوە بۆ بۆینس ئایرس، لەو کاتەدا ڕاهێنەری یانەی فوجەیرەی ئیماراتی بووە، تا کاتی دەستبەرداربوونی ئەو ئەستێرەی تۆپی پێ.

کاتێک بە تەواوەتی دوبەی جێهێشتووە واتە(دوای جامی جیهانی ٢٠١٨ لە ڕوسیا) بازنە نزیکەکانی مارادۆنا دەستیانکردووە بە سەرژمێری و کۆکردنەوەی تەواوی یادگارییەکانی لە ئیمارات و کۆکردنەوەی لە ئەرجەنتین.

لەو کەلوپەلانەش ئۆتۆمبێلێکی جۆری رۆز رایس کە بەهاکەی بە ٣٠٠ هەزار یۆر و بی ئێم دەبلویەکیش بە بەهای ١٤٥ هەزار یۆرۆ.


بە گوێرەی ڕۆژنامەکە کە لە زاری پارێزەرەکەیەوە ئاشکرایکردووە، سەرجەم کەلوپەلەکانی مارادۆنا سەرژمێری کراون و نیشانەی مامەڵەکردنیان لەسەر دانراوە، تا ئەو کاتەی وەک میرات بۆ کەسوکار و خێزانەکەی دەمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی "Infobae "ی  ئەرجەنتینی ئاشکرایکردووە، نزیکەی ٢٠٠کەلوپەلی جیاجیا لەو کۆگا نهێنییەی تایبەت بە مارادۆنادایە، کە یەکێک لەوانە درێسی ژمارە ١٠ی بە ناوبانگی تایبەت بەو یاریزانەیە.

هەروەها نامەیەکی تایبەت بە دەستوخەتی فیدڵ کاسترۆ سەرۆکی پێشووی کوبا و گیتارەکەی گۆرانیبێژی بەناوبانگ "ئەندریاس کالامارۆ" کە لە یەکێک لە گۆرانییەکانی ستایشی مارادۆنا دەکات.

هەروەها یەکێکیان بریتییە لەو دیاریەی لەلایەن لۆلا داسیلڤای سەرۆکی پێشووی بەرازیلەوە پێی بەخشراوە، سەرباری چەندین دیاری ناوازە کە لەلایەن شێخەکانی ئیماراتەوە پێی بەخشراوە.

هەروەها کۆمەڵێک تۆپی پێ بە ڕەنگ و قەبارەی جیاوازی تایبەت بە یانەکانی ناپۆلی و بوکا و بەرشەلۆنە و دیاریەکی تایبەتی مارادۆنا و دیاریەکی دیکەی یانەی بەرازیل و دوو درێسی یانەی مانچستەر سیتی.

لەناو ئەو کەلەپورانەدا کۆمەڵێک جلوبەرگی فەرمی مارادۆنا هەیە، کە بۆ ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی تایبەت بە تۆپی پێ پۆشیوونی، جگە لە چەندین جۆر پێلاوی جیاجیای تایبەت بەو یاریزانە.