ڕاوچییەکی تایلەندی گەورەترین پارچە عەنبەری لە جیهاندا دۆزییەوە

05/12/2020
فۆتۆ: 

ڕاوچییەکی ماسی لە تایلاند پارچەیەکی گەورە لە عەنبەری نەهەنگی دۆزیوەتەوە ، کە میدیاکانی ئەو وڵاتە بە گەورەترین پارچە عەنبەر ناساندوویانە و شەپۆلەکانی دەریا هێناویەتی بۆ یەکێک لە کەناراوەکانی تایلاند.

بەکارهێنانی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی ڤیدیۆیی ئەو ڕاوچییە تایلەندییەیان بڵاوکردووەتەوە، کە ئەو پارچە عەنبەرە گەورەیەی دەستکەوتووە.

وەک خۆی ئاماژەی پێکردووە، یەکەمجار وایزانیوە بەردە، بەڵام دوای ئەوەی بە تەواوی لێی نزیک بووەتەوە، بۆی ئاشکرابووە کە پارچە عەنبەرێکی زۆر بە نرخە.

بەگوێرەی میدیاکان کێشی ئەو پارچە عەنبەرە کە ئەو ڕاوچییە تایلەندییەی دۆزیوویەتەوە، ١٠٠ کلیۆگرامە و بەهاکەی بە ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

عەنبەر یەکێکە لە دەردراوەکانی هەناوی نەهەنگ و بەکاردەهێنرێت لە پیشەسازی گرانترین و بەناوبانگترین بۆنە بەناوبانگ و جیهانییەکان.