زانکۆکانی عێراق دەستیان بە دەوامی فەرمی کردەوە

06/12/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ بە فەرمی زانکۆکانی عێراق دەرگای ناوەندەکانی خۆی واڵا کرد بەڕووی خویندکاراندا، بە مەبەستی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.

نەبیل کازم وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی زانکۆکانی عێراقی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت زانکۆکان بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە کۆمەک و پشیتوانیکردنی کۆمەڵگە لەخۆ بگرن.

هاوکات پیرۆزبایی لە خوێندکارانی زانکۆکان کردووە بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠/٢٠٢١ ، کە دەبێتە دەروازەیەکی هیوا و ئاوات بۆ سەرکەوت و بەرەوپێشبردنی کەرتی ئەکادیمی لە وڵاتدا.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق، متمانەی خۆی نیشانداوە بە زانکۆکانی عێراق کە بچنە ڕیزی پۆلێنکردنی زانکۆ جیهانییەکان، بەو پێیەی خاوەنی ناو و ناوبانگیکی مێژووی ئەوتۆن کە دەگونجێت لەگەڵ قوڵایی شارستانی وڵاتەکەدا.

ئەمساڵ زانکۆکانی عێراق پێشوازیانکردووە لە ٨٠٠ هەزار خوێندکاری کوڕ و کچ، کە بەشێوەی وەرگرتنی ناوەندیی وەرگیراون، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ١٠ هەزار خوێندکار وەرگیرابوون.