کوتانی دژی کۆرۆنا لە بەریتانیا دەستپێکرد

08/12/2020
فۆتۆ: 

ژنێکی تەمەن 90 ساڵ بووە یەکەم کەس لە بەریتانیا کە ڤاکسینی کۆرۆنای پێدرا و هەڵمەتەکەش دەستیپێکرد.

کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند مارگرێت کینان کە لە هەفتەی داهاتوودا دەبێت بە 91 ساڵ وتی ئەوە باشترین دیاری ڕۆژی لەدایک بوون بوو.

بی بی سی ئاشکرایکردوە هەتا کۆتایی ئەم مانگە چوار ملیۆن ڤاکسین دەدرێت بە کەسانی بەتەمەن و تیمەکانی تەندروستی و چاودێرییەکان.

بەریتانیا یەکەم وڵاتە لە جیهاندا کە دەست بکات بە بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دەزگای دەرمانی ئەو وڵاتە بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی پەسەند کرد 

لەلایەکی ترەوە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سوپاسی هەموو ئەو زانایانەی کرد کە ڤاکسینەکەیان بەرهەمهێنا و هەروەها سوپاسی خۆبەخشەکانی کرد.

 بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا ڕاشیانگەیاندوە خۆ کوتان دژی کۆرۆنا بە زۆر نیە و هاوڵاتیان ئازادن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە.

بەریتانیا 40 ملیۆن لە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە بۆ 20 ملیۆن هاوڵاتی چونکە هەر کەسێک دووجار ڤاکسینەکەی پێ دەدرێت.