شێخان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

08/12/2020
فۆتۆ: 

لە روداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان کەسێک گیانی لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان ی ڕاگەیاند، کاتژمێر نزیک ٣ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان قەزای شێخان و کەمپی ئاوارەکانی ئێسیان ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ئۆپل ڤیکترا لەگەل پیکام بارهەڵگرێکی نیسان دا ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد لە ڕووداوەکەدا لە ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٨ کەسی تریش برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.