لە شاری سلێمانییەوە بۆ چەند قەزایەک قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

08/12/2020
فۆتۆ: 

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلیمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هاتووچۆی نێوان شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان قەدەغە دەکرێت .

بڕیارەکەش لە کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/08ـ بۆ کاتژێر 12:00ی شەوی 2020/12/09 جێبەجێ دەکرێت .

ئامانج لەو هەنگاوەش بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئاسایش و ئارامییە لەو ناوچانە.