پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک رەوانەی شوێنی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دەکات

09/12/2020
فۆتۆ: 

محەمەد حەلبوسی ئەمڕۆ لیژنەی مافی مرۆڤی ڕاسپارد بۆ ئەوەی سەردانی شاری سلێمانی بکەن وسەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە خۆپیشاندانەکانی تیا بووە.

حەلبوسی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا جەختیکردەوە، لە پاراستنی مافی مرۆڤ و پارێزگاریکردن لە خۆپیشاندەران، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیشی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی سەردانێکی مەیدانی بکەن بۆ ناوچەکانی خۆپیشاندانەکان لەپارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە خولی چوارەمی خۆیدا دانیشتی ژمارە ٢٦ی خۆی ئەنجامدا و ١٨٨ پەرلەمانتار ئامادە بوون.