سەعیدی نوورسی؛ پیاوی قەدەر

09/12/2020
فۆتۆ: 

‎ئەم کتێبە لە نووسینی (ئورخان محمد علی)ە و ‎وەرگێڕانی(سیروان محمد گەنجانی)ە، ناوەڕۆکی ئەم کتێبە تەرخانکراوە بۆ ناساندنی لایەنی ژیان و ھەڵوێست و کار و دونیابینی یەکێک لە پیاوە دیار و کاریگەرەکانی دونیای ئاینی ئیسلام، ئەویش سەعیدی نوورسی، کە لەم ناساندنە کورتەدا باسێک لە کاراکتەری دەکەین:

 سەعیدی نوورسی، کەسێکی ئاسایی نێو خەڵکانی ئاسایی نەبوو، ئەوانەی کە دێنە دنیای بوونەوەو کۆڵ و بار دەپێچنەوەو دنیا بە جێ دەھێڵن، بەبێ ئەوەی بزانن بۆچی ھاتنە دنیاو، بۆچی دەڕۆن، ئەو کەسێکی بوو لە نێو ناخ و بوونیدا ھەموو سوێو ئازارەکانی ئومەتی ھەڵگرتبوو، کات و ساتی درێژەی تەمەنی ئەویش، کە سەروەخت و پاشی جەنگی جیھانی یەکەم بوو، وێرانەیی و کاولی و شەڕو کوشتار بوو، ساڵانی جەنگی سەربەخۆیی بوو کە تێیدا زۆربەی لاوەکانی وڵات بە قوربانیی چوو بوون، ناحەزان و دوژمان بەوەوە نەوەستان و بەڵاو گیروگرفتەکە تەنیا لە وێرانکردنی لایەنی مادی ئومەتدا نەمایەوە، بەڵکو لە گەڵیدا دەستی حوکمڕانانی نامۆ بەرەو لایەنی ڕۆحیی ئومەت درێژبوویەوەو بە مەبەستی مەرگی کۆتایی دەستیان لە بینی توندکرد، بەچۆنیەتی و ڕەدوو کەوتنێکی کوێرانەی خۆرئاوا، شێتانە بەربوونە گیانی ئومەت.

 لەم کاتەدا قەدەری خوایی، لە ئامادە کردن و دروستکردنی سەعیدی نوورسیدا بوو، بۆ ئەوەی سەرلەبەری ژیانی بۆ تیمارکردن و چارەسەری ئەو برینانە بەخت بکات کە ناحەزان و دوژمنان خستبویانە جەستەو ڕۆحی ئومەتەوە، بۆ ئەوەی ھەموو ئەوانەی کە ڕوخاندویانە سەرلەنوێ دروستی بکاتەوەو، ھەرچی ئەوەش کە  دروستیان کردووە تێک و پێکی بدات.

‎ئیدی وەک پیاوی دروستکراوی قەدەری خوایی، بوو بە ئیمامی زەمانی خۆی و موجەدیدی سەدەو سەردەم، بوو بە باوکی ڕۆحی بۆ زۆرینەی کەسە دیارو زانا دڵسۆزو خەمخۆرەکانی ئومەت.
    لە ئێستادا ئەم کتێبە لە کتێبفرۆشییەکان بەردەستە.