شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

09/12/2020
فۆتۆ: 
بەغدا

شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.

شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ چوارشەممە ٩ی١٢ی٢٠٢٠، لە‌ بە‌غدا، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراقی كۆبووە‌وە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵە‌بانی دووپاتی هە‌ڵوێستی حكومە‌تی هە‌رێمی كردە‌وە‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ ئەرکەکانی هە‌رێم بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتهێنانی دارایی عێراق لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێم.

بڕیارە سبە‌ینێش شاندی‌ باڵای هە‌رێم زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌ لە بەغدا ئە‌نجامبدات.

شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گە‌یشتە‌ بە‌غدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراق لەسەر پرسی مووچە و بودجە.