هونەرمەند گەزیزە عومەر پەیامێک ئاراستەى هێزە ئەمنییەکان دەکات

10/12/2020
فۆتۆ: 

لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک هونەرمەند گەزیزە عومەر، کە یەکێکە لە خانمە دیارەکانى شانۆ و دراماى کوردى، پەیامێکى ئاشتییانە ئاراستەى هێزە ئەمنییەکان دەکات ئەمەى خوارەوە دەقى پەیامەکەیەتى:

داواکارم لە هێزە ئەمنیەکان و ئاسایش و فەرمانبەرانی پۆلیس

تکایە بە دڵێکی گەورەوە دەنگی توڕەی گەنج و لاوانی سەرشەقامەکان  وەڵام بەدەنەوە ئەوانە دەنگی ڕەوای خەڵکانی بەش مەینەتن کە ئێوەیان دروست کردوە.

لولەی تفەنگەکانتان داخەن و گازی فرمێسک ڕژێن مەڕێژن ئەوان کوڕو براو دۆستی خۆتانن ،ئێوە ئەوانن و ئەوان ئێوەن ئەم وڵاتە بەخوێنی هەزارەها  دروست بوە کە ئێمەین باجی خانەوادەی شەهیدەکانمان دەدەین،، توڕەیان مەکەن  ئەوانە گەنجی بێ گیرفان و بێکار ن  داوای کەرامەت ونان و مافی خۆیان و ئێمە ئەکەن . ئەوان تاکەنیشتمانیان هەر شەقامە ، شەقامی سارد ی پڕ لەهاواری خۆیان و گریانی ئێمە ،ئیدی دایکان توانای لاوانەوەی سەرگۆڕیان نەماوە  هەمو چاو بە فرمێسک و دڵ لەرزیوین.

تکاتان لێ دەکەم  دەستان بپارێزن.

ئەوان بێڕێزیان بە ئێوەنەکردوە تەنها داوای مافێکی سەرەتایی ژیان دەکەن ،ئێوەتەنها  گوێیان لێبگرن  با دواتر بەدەستی خۆتان ڕوخساری پەشیمانی و خوێناوێتان نەسڕن.