سەدر: نابێت هەڵبژاردن دوابخرێت

11/12/2020
فۆتۆ: 

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ڕایگەیاند پێویستە ئاشتی ئەهلی عێراق بپارێزرێت و نابێت هەڵبژاردنیش دوابخرێت.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا بەیانی ئەمڕۆ وەڵامی ئەو رەخنانەی داوەتەوە کە لێێ گیراوە سەبارەت بە یەکخستنی ماڵی شیعە و دەڵێت مەبەستم لەوە هاوپەیمانیکردن نیە لەگەڵ گەندەڵکاراندا.

سەدر ڕاشیگەیاندوە پێویستە چاکسازی بکرێت و ئەو هەرگیز هاوپەیمانی لەگەڵ گەندەڵکاران ناکات.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو وادەیەی مستەفا کازمی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکردوە دوابخرێت.

لەماوەی ڕابردووش سەدر چەند جارێک هەڕەشی ئەوەی کردوە دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت کە رۆژی 6 ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووە.