ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزاری تێپەڕاند

12/12/2020
فۆتۆ: 

زانکۆی جۆنز هۆپکینزی ئەمرکیا ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٧١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس.

بە گوێرەی داتا و زانیاریەیکانی زانکۆکە ژمارەی تووشبوان لە جیهاندا گەیشتە ٧ ملیۆن و ٥٣٦هەزار و ٤١٦ کەس، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار و ٥٠٣کەس، ژمارەی چاکبوونەوە، ٤٩ ملیۆن و ٧٣٧ هەزار ٥٥٤ کەس.

زانکۆکە ئاشکرایکردووە، لە دە وڵاتی جیهان زۆرترین تووشبوون و گیانلەدەستدان تۆمار کراوە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پلەی یەکەم دێت و ژمارەی تووشبوان گەیشتووەتە ١٥ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٩٦٥ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٩٤ هەزار و ٨٧٤ کەس.

دوای ئەویش بەرازیل دێت بەشێوەیەک ٦ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٧٩٩ کەس تووشبوون و ١٧٩ هەزار و ٧٦٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دوای ئەویش وڵاتی هیندستان دێت، ژمارەی تووشبون گەیشتووەتە ٩ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ٧٦٩ کەس، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ١٤٢ هەزار و ١٨٦ کەس.

بە پلەی چوارەم مەکسیک دێت، ژمارەی تووشبوون گەیشتووەتە ١ ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ٣٧٩ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١١٣ هەزار و ١٩ کەس.

بەریتانیا ژمارەی تووشبوان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨١٤ هەزار و ٣٩٥ کەس، گیانلەدەستدان ٦٣ هەزار و ٦٠٣ کەس.

ڕوسیا، ژمارەی تووشبوون گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار و ٣١٩ کەس، ژمارەی گیانلەدەستدان ٤٥ هەزار و ٣٧٠ کەس.

فەڕەنسا ژمارەی تووشبوان گەیشتووە ٢ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار و ٢١٠ کەس، ژمارەی گیانلەدەستدان ٥٧ هەزار و ٦٧٧١ کەس.

ئیتالیا یەک ملیۆن و ٨٠٥ هەزار و ٨٧٤ تووشبوون، ٦٣ هەزار و ٣٨٧ گیانلەدەستدان.

ئێران ژمارەی تووشبوان گەیشتووە یەک ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٤٠٧ کەس، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووە ٥١ هەزار و ٧٢٧ کەس.

ئیسپانیا ژمارەی تووشبوان گەیشتووەت یەک ملیۆن و ٧٣٠ هەزار و ٥٧٥ کەس، ژمارەی گیانلەدەستدان ٤٧ هەزار و ٦٢٤ کەس.
لە عێراق ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا گەیشتە ٥٧٢ هەزار و ٦٠٠ کەس، لە نێوانیان ٥٠٣ هەزار و ٨٩٧ کەس چاکبوونەتەوە، کە دەکاتە لە ٨٨% کۆی تووشوان، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ١٢ هەزار و ٥٤٩ کەس.