تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ کەمترین ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ کەمترین ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە کە هەزار و دوو حاڵەتە.
ئاشکراشیکردوە لە ئێستادا رۆژانە ژمارەی چاکبونەوە زیاترە لە توشبوون و ئەمڕۆش 1772 کەسی دیکە چاکبونەتەوە.
هەروەها تەنها 16 کەس گیانیان لەدەستداوە لەو ژمارەیەش 9 کەسیان لە هەرێمی کوردستانن.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند هەفتەیەکە ژمارەی توشبوون و مردن بو کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.
|