نوسینگەی کازمی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی هەرێم ئاشکرا کرد

12/12/2020
فۆتۆ: 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس بە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسای قەرزی کورتهێنانی داراییەوە کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مستەفاى کازمی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی گفتوگۆی هاوبەش ینێوان حکومەتی فیدراڵی و لیژنەی دارای و شاندنی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

 لە کۆبوونەکەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەیت بە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسای قەرزی کورتهێنانی دارایی، کە لە مانگی ڕابردوودا پەرلەمان پەسەندی کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە ئالیەتەکانی جێبەجێکردنی بەشێوەیەک لە دادپەروەری تەرخانکردنە داراییەکانی تێدا ڕەچاو بکرێت بۆ سەرجەم ناوچەکانی عێراق.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.