بەوێنە.. ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان لە شنگال کەوتەوە
بەوێنە.. ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان لە شنگال کەوتەوە
فۆتۆ: فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
شنگال
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەمپی سەردەشتێی ئاوارەکانی شنگال، ژمارەیەک خێمەی ئاوارەکان ئاگریانگرت و سێ خێمە بەتەواوەتی سووتان.
عەلی شەعبۆ بەڕێوەبەری کەمپی سەردەشتێ بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، خێمەکان بەهۆی گڕگرتنی سۆپایەکی نەوتەوە سووتاون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ خێمەیە هی ئاوارەیەکی ئێزدی بوون و تەواوی کەلوپەل و بەڵگەنامەکانیان لەناو خێمەکاندا سووتاون.
|