فەرماندەیەكی دیكەی حەشدی شەعبی دەستگیركرا

14/12/2020
فۆتۆ: 

هێزێكی ئاسایشی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە لە ماڵەكەی خۆی لە بەغدا فەرماندەیەكی دیكەی سەرایا خۆراسانی دەستگیركرد.


پێگەی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئاسایشەوە ڕاگەیاند هێزێكی ئاسایشی حەشدی شەعبی عەلی ئەلیاسری، ئەمینداری گشتی سەرایا خۆراسانی و خێزانەكەی و ژمارەیەك لە ئەندامانی گروپەكەیان دەستگیركردووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە هێزەكە كۆنترۆڵی بارەگای لیواكەیان كردووە و لە دەروازەی لیواكە لە ناوچەی ئەلجەدریە خاڵێكی پشكنینیان داناوە.

سەرایا خۆراسانی لیوایەكی هەیە و سەربە دەستەی حەشدی شەعبییە، حەمید جەزائیری دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئاسایشی ئەو هێزانەوە دەستگیر كرابوو سەر بە گروپەكەی ئەوانە.