ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ

14/12/2020
فۆتۆ: 

لە شاری نیۆنی سویسرا، بە بەشداریی نوێنەرانی یانەكان تیروپشکی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدرا و تیایدا یانەی بەرشەلۆنە روبەڕوی یانەی پاریسانجێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە.

یاریەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ گەڕی یەكەمی لە 16و17و23و24ی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، لە گەڕی دووەمدا لە 9و 10و16و 17ی مانگی ئازار روبەڕووی یەكتری دەبنەوە. 

کاتی یارییەکان گۆڕانکاریی بەسەردادێت و یارییەکان لە کاتژمێر 22:00 ئەنجام دەدرێن و پاشان تیروپشکی قۆناغی هەشت و پێش کۆتایی و کۆتایی لە 19ـی ئازار رادەکێشرێت.


ئەنجامی تیروپشكەكان: 

مانچستەر سیتی و مینشن گلادباخ

لازیۆ و بایرن میونشن

ئەتلەنتیكۆ مەدرید و چێڵسی

لیڤەرپوول و لایپزیگ

یۆڤانتۆس و پۆرتۆ

پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە

ئاتالانتا و ریال مەدرید