ئاسایی بوونەوەی خراپە چیە؟

15/12/2020
فۆتۆ: 

وەرزێر ئەحمەد

ئەم دەستەواژەیە «یٔاسایی بوونەوەی خراپە»بۆ یەکەمجار فەیلەسوفی یٔەڵمانی" ھانا یٔارێنت" بەکاری ھێنا لە ڕاپۆرتێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "نیو یۆرکەر" ،کە دواتر لە کتێبەکەشیدا « یٔایخمان لە یٔۆرشەلیم» ساڵی ١٩٦٣ بڵاوی کردەوە.ھانا یٔارێنت فەیلەسوف و تیۆرسێنێکی سیاسی یٔەڵمانی بوو کە شێواز و تەکنیکەکانی یٔەنجامدانی تاوان و کامپەکانی کوشتنی ڕژێمە تۆتالیتار و فاشیەکانی یٔەزموون کرد بوو.  یٔارێنت لە خێزانێکی جولەکەی سێکیولار لە یٔەڵمانیا لەدایک بوو،بەڵام لە ١٩٣٠ ە کانەوە یٔەڵمانیایی نازی جێھێشت و لە نیۆرک نیشتەجێ بوو.پاش کۆتایھاتنی جەنگ، ھانا یٔارێنت یٔامادەیی دادگاییەکانی تاوانباری گەورەی نازی " یٔەدۆڵف یٔایخمان" بوو، شرۆڤە و لێکدانەوەی بۆ ھۆکار و پاڵنەرەکانی یٔەنجامدانی یٔەو ھەموو تاوان و قەسابخانانە کرد. تێیدا باسی تۆقین و سەرسام بوونی خۆی بەرانبەر یٔایخمان دەکات، بەڵام نەک لەبەر یٔەوەی یٔایخمان جەلادێکی تۆقێنەر بوو بەڵکو لەبەر بابەتێک کە ھانا یٔارێنت ناوی لێنا «یٔاسایی بوونەوەی خراپە».

خراپە لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ یٔایا ھەموو تاوانێک مەرجە کەسێکی خراپ یٔەنجامی بدات؟ یٔایا یٔەکرێت یٔینسان تاوانێک یٔەنجامبدات و کەسێکی خراپیش نەبێت؟
یٔەم پرسیارانە بابەتی لێکۆڵینەوەکانی ھانا یٔارێنت بوون لە ژیان و فەلسەفەکەیدا، لەپاش دادگایەکەی یٔایخمان ،گەیشتە یٔەو یٔەنجامەی کە یٔەوەی لە یٔایخماندا جێگای ترس و تێڕامان بوو یٔەوە بوو کە یٔایخمان بیرۆکراتیەکی زۆر خوێنسارد بوو ،ھەموو فەرمانەکانی کوشتنی بەبێ دوودڵی و خۆبواردن یٔەنجامدابوو، نەک بەھۆی یٔەوەی ڕقی لە قوربانیەکانی بێت یاخود ھەرھۆکارێکی تر بەڵکو بەھۆی توانەوەی لەناو پرەنسیپەکانی ڕژێمی فاشیستی نازی و بۆ سەرکەوتنی زیاتری بە پلەکانی دەسەڵاتدا یٔەنجامی دابوون. یٔایخمان بەرجەستەکەری دیمەنی نێوان یٔەنجامدانی تاوان و پێکەنینی یٔەنجامدەرەکەی بوو، نەک بەھۆی یٔەوەی کەسێکی سادیست یاخود لادەر بێت بەڵکو بەھۆی یٔەوەی چیتر بیرکردنەوە لە یٔەنجامدانی کارەکانیدا بوونی نەبوو،یٔەوەی دەیکرد جێبەجێکردنی فەرمان بوو بەبێ یٔەوەی باش و خراپ 
بەلایەوە گرینگ بێت.

چۆن خراپە یٔاسایی دەبێتەوە؟ بۆ یٔەمە سود لەم نمونەیە وەردەگرین: یٔەگەر  بانگێشتی خوانێکی فەرمی بکرێیت، لەسەر مێزەکە و لەپاڵ قاپەکاندا چەقۆ و چەتاڵ دانرابێت، بەڵام تۆ پێچەوانەی ھەمووان بە دەست نان بخۆیت، یٔایا یٔەم ھەڵسوکەوتە لە تێڕوانینی یٔەوانی تردا چ دیمەنێکی ھەیە؟ بێگومان دەبیتە مایەیی سەرزەنشت و گاڵتە پێکردن و ڕەنگە یٔەگەر میوانی ڕوقایمیشی تێدا بێت بشکێنرێیتەوە و بکرێیتە دەرەوە.
 بەڵام یٔایا یٔێمە ھەرگیز دانیشتووین لە خۆمان بپرسین یٔەو ھەموو پرەنسیپ و یاسایەیی کە پێیانەوە پابەندین بە ھەڵبژاردنی خۆمان و لە یٔەنجامی بیرکردنەوەدا پێییان گەیشتووین؟بەلای یٔارێنتەوە وەڵامەکە نەخێرە!وەک چۆن پرەنسیپی خوانێکی لەو شێوەیە بەکارھێنانی چەقۆ و چەتاڵە و ھەمووان یٔامادەن بەرگری لەو پرەنسیپە بکەن،یٔاواش بەھۆی دووبارە کرنەوەی پرەنسیپە نا یٔەخلاقیەکانەوە یٔەگەر یٔاگادار نەبین لەناو سیستەمدا خراپە و تاوان یٔاسایی دەبێتەوە و یٔامادەیشین بەرگری لێبکەین.

لە پەیوەندی بە تاوانەکانی نازیەکانیشەوە،ھانا یٔارێنت پێیوابوو یٔەوەی بەرپرسە لەو تاوانانە بە تەنھا یٔەنجامدەرەکانی نەبوون بەڵکو یٔەوە کۆمەڵگایە کە لە ڕێگەی نەبوونی ڕۆحیەتی ڕەخنەگرتنەوە ڕێگە بە یٔاسایی بوونەوەی تاوان دەدات، بۆیە یٔەگەری دووبارە بوونەوەی لە شوێنی دیکە و کاتی دیکەشدا چاوەڕوانکراوە.

کتێبەکەی ھانا یٔارێنت،«یٔایخمان لە یٔۆرشەلیم، دەربارەی یٔاسایی بوونەوەی خراپە» سەرچاوەیەکی باشە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چۆن سیستەم یٔەخلاق و ھەڵسوکەوتمان یٔاراستە دەکات.تێڕوانینەکانی لە بارەی ڕێگەگرتن لە یٔاسایی بوونەوەی خراپە،پێشنیاری ڕەخنەکردنێکی چالاک دەکات لە دژی ھەموو یٔەو پرەنسیپە نایٔەخلاقیانەی کە سیستەم لە ڕێگەی پڕوپاگەندە و ھەموو ڕێکارە ھەڵخەڵەتێنەرەکانی ترەوە ھەوڵی یٔاسایی کردنەوەیان دەدات.



سەرچاوە، کتێبی «ئایخمان لە ئۆرشەلیم»