چالاکێکی مەدەنی لە بەغدا کوژرا

15/12/2020
چالاکێکی مەدەنی لە بەغدا کوژرا
فۆتۆ: فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بەغدا

لە بەغدا چالاکوانێکی مەدەنی بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، ئەمشەو لە گەڕەکی بەغداد جەیدە چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە چالاكوانێکی مەدەنی بە ناوی سەلاح عێراقی کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هۆکار و پاڵنەری هێرشەکە دیار نییە و هێزە ئەمنییەکانی بەغدا لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

تاوەکو ئێستا، هیچ و گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

لەماوەی ئەمساڵدا چەند رووداوێکی هاوشێوە لە بەغدا ڕوویانداوە و چەند چالاکێکی سیاسی و مەدەنی بە تەقەی راستەوخۆی چەکدارانی نەناسراو کوژراون.