تەندروستی عێراق: 22 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 22 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردوە 1553 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکەبوون و 1766 کەسی دیکەش چاکبونەوە.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی عێراق رێژەی چاکبونەوە گەیشتۆتە سەر 88٪ و رێژەکەش رۆژ بە رۆژ زیاد دەکات.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا زیاتر لە 52 هەزار توشبووی تۆمارکراو لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 197 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
|