شۆڕشێک سینەمای داخست

17/12/2020
فۆتۆ: 

کاتێک سینەماکارە فەڕەنسیەکان ڤیستیڤاڵی "کان"یان ڕاگرت

بەشی سێیەم 
ڕیچارد ، ت ، کیڵی
و: بەرزان

واتە پاشەکشەکردن بەکۆمەڵ نەبوو ، وە لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەی دادوەران بەبێدەنگی نەجوڵانەوە ، لویس مال"یش ھەواڵەکەی گواستەوە بۆ ھاوڕێکانی کەچوونە ھۆڵە گەورەکەوە ، لەوکاتەدا ھەڵویستەکە بەشیوەیەکی ڕاستەوخۆ دیاربوو بەرامبەر کامێراکان و خەڵکیش لەڕاڕوەکان خامۆش وەستابوون.

پاش ڕاگەیاندنەکەی لویس مال ، فافەر لوبرێی ڕایگەیاند ڤیستیڤاڵەکە خەڵات پێشکەش ناکات بەڵام سووربوو لەسەر بەردەوامی و دیڤید ڕۆبنسۆن "لەفینشال تایمژ" ئاماژەی پێکرد ھەردوو بەڕێوەبەری ڤیستیڤاڵی ڤینسیا و بەرلین تێکڕای فیلمەکانی ڤیستیڤاڵەکە بەژداری پێدەکەن لەھەردوو ڤیستیڤاڵەکە لەمانگی یۆلیۆ و ئۆگەست.

ئەوەش بردنەوەی نیوەی دۆسیەکە بوو ، ھەڵوێستەکە زۆر سەخت بوو و ، لویس مال ڕایگەیاند پاش ئەوە چیتر ئەو بەرپرسیارێتی داخستنی ڤیستیڤاڵەکە دەگرێتە ئەستۆ و ووتیشی : " ئێستا من کەسێکم پێشوازیم لێناکرێ لەڤیستیڤاڵی کان ، بەرھەمھێنەکان توڕەن لێم ، پڕوپاگەندە بڵاوبۆتەوە گوایە ھەڵەی منە ، کاتێک رۆیشتم بۆ کافێی (بلو بار)ی نزیک کۆشکی ڤیستیڤاڵەکە ، کرێکارەکان ڕەتیانکردەوە خزمەتم بکەن "
لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی دواتر  لویس مال بەفیلمێکی دوکمێنتاری کە لەناوچەی کالکاتای ھیندستان وێنەگرتنی بۆکردبوو بەژداری ڤیستیڤاڵەکەی کرد ، بەڵام فیلمەکە لەدەرەوەی پێشبڕکێی فیلمەکان پەخشکرا.
بەرھەمھێنی لاوی ئەمریکی ساندی لیبرسۆن کەئامادەکاری دەکرد بۆ بەرھەمھێنانی یەکەم فیلمی لەدەرھێنانی دەرھێنەری بەریتانی نیکۆڵاس ڕۆج ، ئامادەی ڤیستیڤاڵی کانی ١٩٦٨ بوو ، ئێستا بەباشی لەبیرێتی ، ھەڵوێستی بەرھەمھێنی فیلم و فیلمسازان چۆنبوو بەرامبەر ڕووداوەکان.

ساندی دەڵێت : ھەمووان توشی شۆک ببوون لەوەی کەڕویدا _ فەڕەنسیەکان نا ، بەڵکو ئەوانەی ھاتبوون بۆ ڤیستیڤاڵەکە و ئەوانەی کارکردن کۆیدەکردنەوە ، دەیانووت : " کاری ئێمەیە ئەوەبوو بێین بۆ بینینی فیلم و کڕین و فرۆشتنی فیلم و گرێبەستکردن ، ئێمە بەشێک نین لەوەی کە ڕودەدات بەڵام خۆمان تێیدا بینیەوە ، من حەز بەوەدەکەم ، ئێمە لەئەمریکا ناتوانین چەپ بین ، ئەو سەردەمە تەواو بوو ، سەردەمی شیوعیەت کۆتایی پێھات ... لەڕاستیدا وشەی چەپ لەوشە ناشرینەکانە لەلای لیبرالیەکان ، لەبەرئەوە ئەوەی لەڤیستیڤاڵی کانی ١٩٦٨ ڕویدا ، لەڕوانگەی ئەواندا بەبێئەدەبی ھەژمار دەکرێت ، بەڵام فەڕەنسیەکان ئەنجامیاندا ، سەلماندیان بوێری ئەوەیان ھەیە دژی دەسەڵات و حکومەتەکەیان بوەستنەوە".

ھەندێک وەبەرھێن نوقمی ڕوداوەکان بوون سەروڕای ئەوەی دژی شۆڕشەکە بوون ، وە لەڕۆژی یەکشەم ١٩ی مەی لەلای پەیژەکانی کۆشکی ڤیستیڤاڵەکە گردبوونەوە ، لەپێناو بەردەوامی پەخشکردنی فیلمەکان ، سەبارەت بە فیلمە بازرگانیەکانیش لەشەقامی پشتەوە شوێنێکیان بۆ دۆزرایەوە و بۆماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو.

سەرەڕای بایکۆت و دەگمەنی سووتەمەنی ، بەڵام ڤیستیڤاڵی  کان یارمەتی پێشکەش بەرھەمھێن و دابەشکارەکان کرد ، کە ھەموو ساڵێک لەڤیستیڤاڵەکە کۆدەبنەوە ، بەمەبەستی گەیشتن بەکاری گرێبەستەکانیان لەڕۆما چونکە نزیکترین شوێنە لەپایتخەتەوە.

وە گۆڤاری فاریتی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە ، لەڕاپۆرتەکەدا ھاتبوو ئەلیزابێس نایلۆر و ڕیچارد بێرتۆن فڕۆکەی تایبەتیان لە لەندەنەوە گرتوە بەمەبستی گواستنەوەی ستافی کۆمپانیای یونیڤیرساڵ پیکچەر لەشاری کان کەڕێگەیان لەسەر داخرابوو.

وە لەگرنگترین ئەو ساتانەی گرتە ڤیدیۆ ھەواڵیەکانی ڤیستیڤاڵی کانی پێ دەناسرێتەوە ، کاردانەوەی سەر ستەیجی ھۆڵەکە بوو لەنێوان سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکان بەتایبەت ترۆفۆ و گۆدارد ، ترۆفۆ ڕۆڵێکی باش و کاریگەری بینی لەگەیشتن و گواستنەوەی زانیاریەکان بۆ ھەواداران دەربارەی ئەوھۆکارانەی داوای داخستنی ڤیستیڤاڵەکەیان دەکرد.

ھەڵوێستی گۆدارد

وەھەروەھا گۆدارد لەلایەکی ترەوە ، بەڕوویەکی مۆنەوە دەرکەوت ، لوتبەرز و ناڕازیبوو ، وە لەوکەسایەتیە عەبووس و رۆتینەی دەرچووبوو کەھەموان لەسەری ڕاھاتبوون ، بارودۆخەکە بەجۆرێک دەرکەوت وەک بڵێی دوو ئەکتەر لەسەر ستەیجی شانۆ بەشێوازی خۆڕسکانە نواندن دەکەن بەڕۆڵی پۆلیسی باش و ئەویتر خراپ ، لەیەکێک لەساتەکان گۆدارد پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی ئەوانەکرە کە لەھۆلەکەدا کۆببونەوە و فیلمسازانی بەوە تۆمەتبارکرد شکستیان ھێناوە لەپێشکەشکردنی ڕوحی شۆڕشگێڕانە ووتی : ھیچ فیلمێک نیە ئەوکێشانەمان نیشان بدات کە کرێکار و فێرخوازان روبەڕووی دەبنەوە  ھیچ فیلمێک نیە ، نە میلۆش فۆرمان نە من نەڕۆمان پۆلانسکی.