لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئەم جۆرە گۆشتە نەکڕن
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژه‌ڵدا گرت كه كوشتارگه‌ی سلێمانی مۆری نه‌كردوه و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش داوالە هاوڵاتیان دەکات ئەو جۆرە گۆشتە نەکڕن لەبەر ئەوەی پشکنینی بۆ نەکراوە .
قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە،لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ رێگری کردن لە فرۆشتنی گۆشتی نەشیاو بۆخواردن، لەبەردەم مزگەوتەکانی هەردوو گەڕەکی هەواری شار و کانیسپیکە، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژه‌ڵدا گیراوە کەله‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و گۆشته‌كه‌شی نه‌كراوه .
وتیشی: لیژنەکە دەستی بەسەر ئاژەڵێکی سەربڕدراو و (32) ران و دەستدا گرتووە کە خاوه‌نه‌كانیان به‌نیاز بوون بەشێوەیەکی نایاسایی و دوورلە ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكەنەوە، بۆیە به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته‌كه ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری دەکرێت بۆ له‌ناوبردن .
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕینی گۆشت له‌و مۆره دڵنیابنه‌وه كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه رۆژانه له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌درێت كه به‌وردی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای ڤێتێرنه‌رییه‌وه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و پاشانیش بۆ گۆشته‌كه كراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ناكات.
داواشی لە هاوڵاتیان کردووە، له‌كاتی هه‌بوونی گۆشتی بێمۆر له‌ناو دوكانی گۆشتفرۆشه‌كاندا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه .
|